6 لایەنگرییەکان لەم پۆلەدا

شتی سەیر، پێکەنیناوی، بەرچاو، یان ئەو شتانەی سیفەتی مرۆییان پێدراوە زیاتر بەرچاو دەکەون

قووڵبوونەوە

هەموو لایەنگرییەکان

کاریگەریی سەیروسەمەرەیی
باشتر مانەوەی بابەتە سەیر یان نائاساییەکان لە یادگەدا لەچاو بابەتە باوەکان.
کاریگەریی نوکتە
باشتر مانەوەی زانیارییە کۆمیدییەکان لە یادگەدا بە بەراورد بە زانیارییە ناکۆمیدییەکان.
کاریگەریی ڤۆن ڕێستۆرف
ئەو شتەی کە جیاواز یان دیارە لە دەوروبەرەکەی، ئەگەری مانەوەی لە یادگەدا زیاترە.
کاریگەریی باڵادەستیی وێنە
باشتر مانەوەی وێنەکان لە یادگەدا لەچاو وشەکان.
کاریگەریی پەیوەندی بە خودەوە
باشتر مانەوەی زانیارییەکان لە یادگەدا کاتێک پەیوەندییان بە خودی کەسەکەوە هەبێت.
لایەنگریی نەرێنیبوون
پێدانی کێشی دەروونیی زیاتر بە ئەزموونە نەرێنییەکان لەچاو ئەزموونە ئەرێنییەکان کە هەمان هێزیان هەیە.